حەج و عومرەی هەرێم بۆ کۆمپانیاکان: لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی عومرە بە جلی کوردییەوە بەشدار بن
هەساو ئەمیر
١٩ی شوباتی ٢٠٢٥
حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاندووە، مانگی نیسان کۆڕبەندی نێودەوڵەتی عومرە بەڕێوەدەچێت و داواش لە کۆمپانیاکان دەکات، بە جلی کوردییەوە بەشداری بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاندووە، بڕیاره له 14 تاوه‌كو 16ی نیسانی 2025 كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی عومره له شاری مه‌دینه به‌ڕێوه‌بچێت، کە سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە لە جیهانەوە بەشداری تێدا دەکەن.
حەج و عومرە داوا لە کۆمپانیاکانی هەرێم دەکات، هاوشێوەی ئەو کۆمپانیایانە بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا بکەن، کە تایبه‌ته به گه‌شت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی عومره.
راشیگەیاندووە، "بە گرنگی دەزانین سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره به جامانه و جلوبه‌رگی ره‌سه‌نی كوردی به‌شداری بكه‌ن".
ئەوەشی خستووەتە روو، هەر کۆمپانیایەک خواستی بەشداریکردنی هەیە، دەتوانێت فۆڕـ پڕ بکاتەوە.



