تیرۆریستانی داعش لە كفری هێرشیان كردە سەر سێ شوانی كورد
سام
١٩ی شوباتی ٢٠٢٥
تیرۆریستانی داعش لە سنوری كفری ژمارەیەك شوانیان رفاند، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە توانییان شوانەكان لە دەستیان رزگار بكەن و چەكدارەكانیش لە ناوچەكە هەڵاتن.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، شەش تیرۆریستی داعش لە گوندی دوڕاجی سەر بە ناحیەی نەوجول لە قەزای كفری هێرشیان كردوە سەر سێ شوانی كورد و چەند شوانێكیان لەگەڵ رانەمەڕێكیان رفاند و شەڕە تەقە دروستبوو، بەڵام دانیشتووانی گوندەكە بە هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگەی لیوانی 9 و 32 شوانەكان رزگار كراون و بەشێك لە رانەمەڕەكانیش لە تیرۆریستانی داعش سەندراونەتەوە.
هاوكات فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە بە كوردسات نیوزی راگەیاند، شوانەكان ناوچەی ئەمنیان تێپەڕاند و بەهۆی ناشارەزابوونیانەوە كەوتنەوەتە ئەو ناوچانەی كە تیرۆریستانی داعش خۆیان تێدا حەشاردا بوو.



