کەشناسیی هەرێم: بەفربارین و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
هەساو ئەمیر
١٠ی شوباتی ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و بەفربارین و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی دادەبەزن.
ئەوەش هاتووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری کەمێک دابارینی نمەباران و بەفر هەیە لە ناوچە کانی رۆژئاوای هەرێم، پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە تاوەکو کاتەکانی شەو بۆ ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بادینان بەشێوەی نمەباران و بڕێکی کەم لە بەفر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -7 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى