وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە بەخشینی كەسوكاری پێشمەرگە كەمئەندامبووەكانی سەنگەر لە كرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران.

بەپێی نوسراوێكی د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم كە ئاڕاستەی زانكۆ حكومییەكانی هەرێم كراوە، بڕیاردراوە بە لێخۆشبون لە كرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران بۆ ئەو خوێندكارانەی كەسوكاری پێشمەرگەی كەمئەندامی سەنگەرن.

لە نوسراوەكەدا هاتووە، كاری پێویست ئەنجام بدرێت بۆ لێخۆشبون لە كرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران بۆ ئەو خوێندكارانەی كەسوكاری پێشمەرگەی كەمئەندامی سەنگەرن، بە مەرجێك بەڵگەنامەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە پێشكەش بكەن.