بەهۆی بڕینی رێژەیەكی زۆر لە موچەكانیان، خانەنشینانی  پێشمەرگە لە سلێمانی گردبوونەوە، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگەش دەڵێت: مانگی داهاتوو قەرەبوو دەكرێنەوە .

خانەنشینانی پێشمەرگە دەڵێن، سەرباری ئەوەی لە ماوەی رابردوودا موچەكەیان زیاد نەكرا، هاوكات ئەم مانگە بە رێژەیەكی زۆر موچەیان لێبڕاوە.

لای خۆیەوە عەزیز عەلی بەرێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لە مانگی داهاتوو كێشەكەیان چارەسەر دەكرێت و قەرەبوی ئەو موچەیەیان بۆ دەكرێتەوە كە ئەم مانگە لێیان بڕاوە .

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەم مانگە بەشێکی خانەنشینان موچەکانیان کەمکرابووەوە و تاوەکو ئێستا ش بە رەسمی هۆکاری کەمکردنەوەکەی رانەگەیەنراوە.