کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە
هەساو ئەمیر
٣ی شوباتی ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی دادەبەزن.
ئااماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە، بەهەمان شێوەی ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی دیکە دادەبەزن.
کەشناسیی عیراقیش دەڵێت، لە رۆژی پێنجشەممەوە بارانبارین چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى