لە سلێمانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیان بە خۆپیشاندان کرد
هەساو ئەمیر
٣ی شوباتی ٢٠٢٥
لە سلێمانی دژی دواکەوتن و پێنەدانی موچە و بۆ پشتگیریکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو، خۆپیشاندان دەستی پێکرد.
ئەو موچەخۆرانە باس لەوەدەکەن، ئەمجارە دۆخەکە جیاوازە و چەند مامۆستایەک مانیان گرتووە.
دەشڵێن، پێویستە وەڵامیان بدرێتەوە و چی زووە گرفتەکانی موچە چارەسەر بکرێت.
ئەو موچەخۆرانە دەڵێن، لە ساڵی 2014وە لەو دۆخەدان، بەڵام لەمەودوا ناتوانن بەرگەی بگرن و پێویستە گرفتەکانی موچە چارەسەری یاکجارییان بۆ بدۆزرێتەوە.