بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە، لە سەعات 07:05ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێرشێکی درۆنی خۆکوژ ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا، کە دەکەوێتە سنووری چەمچەماڵ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، درۆنەکە لە ناوچەی بەشیرەوە ئاراستە کراوە و لەلایەن گروپە میلیشیا و یاساشکێنەکانەوە جێبەجێ کراوە، هێرشەکەش هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوو و کێڵگەکە و کۆمپانیای دانەغاز بە تەواوی پارێزراون.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر راشیگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتیان، کە بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەم پێشێلکارییە دەکات و هەر زانیارییەکی نوێ لەم بارەیەوە ڕادەگەیەنرێت.