وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم: بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاساییە
٢ی شوباتی ٢٠٢٥
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم روونكردنەوەیەكی لەسەر هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، سەعات 7:05ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە كێڵگەکە بگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر ئاساییە و هەڵسەنگاندن بۆ زیانە مادییەكانی هێرشەكە دەكرێت.



