هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنوری چەمچەماڵ
محەمەد رزگار
٢ی شوباتی ٢٠٢٥
کەمێک پێش ئێستا بە موشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنوری چەمچەماڵ و تائێستا زیانەکانی نەزانراوە
رەمەک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ لەبارەی هێرشەکەوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند: تەقینەوەیەک لەدەرەوەی ناوچەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر رویداوە.
وتیشی، زیانی گیانی نەبووەو زیانی مادیش تاوەکو ئێستا نەزاندراوە.
رەمەک رەمەزان ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکە لە نێوان موشەک و درۆندایە و تیمەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ دەرکەوتنی ئایا موشەکە یاخود درۆن.