ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان بەسەر حەوت کیلۆگرام لە ماریجوانەدا گرتووە و دوو بازرگانیشیان دەستگیر کردووە.

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیر کردووە و دەستی بەسەر بڕی حەوت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریجوانەدا گرتووە، کە بازرگانان لەدەوروبەری سلێمانی بەنیازبوون بیگوازنەوە بۆ شاری کەرکوک.

ئەوەشی خستووەتە روو، ئەو تۆمەتبارانە دەیانویست ماددەکان بگوازنەوە بۆ کەرکوک، بەڵام دەستگیرکراون و لەئێستادا بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.