کەشناسیی عیراق: لە هەرێم بارانبارین دەست پێ دەکات
هەساو ئەمیر
٢ی شوباتی ٢٠٢٥
کەشناسیی عیراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا باران دەبارێت.
کەشناسیی عیراق رایگەیاندووە، لە رۆژی سێشەممەوە لە هەرێم ئاسمان بۆ هەور دەگۆڕێت و لە رۆژی چوارشەممەوە کەشەکە بە تەواوی دەگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی چوارشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری هەیە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمدا باران ببارێت.
دەشڵێت، خێرایی با بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و هەندێک جار دەگاتە 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
ئەوەشی خستووەتە روو، رۆژی پێنجشەممە 6ی ئەم مانگە، بەهەمان شێوە لە هەرێم ئاسمان هەور دەبێت و باران دەبارێت، هەروەها ڕەشەبا بەردەوام دەبێت.