کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، کەش جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت بە گشتى، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت بە گشتى، بەڵام پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 16پلەى سیلیزى

سلێمانی:  15پلەى سیلیزى

دهۆک: 17 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 17  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2  پلەى سیلیزى

سۆران: 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى

سۆران:  15 پلەى سیلیزى