لە قەزای سێمێل پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ کوژرا
محەمەد رزگار
١ی شوباتی ٢٠٢٥
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: لە قەزای سێمێل لە سنوری پارێزگای دهۆک، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە لە نێوان دوو بنەماڵەدا، پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ کوژرا.
وتیشی: لەدوایی سەعاتێک لە روداوەکە، بکوژەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.
لەئێستادا پۆلیسی دهۆک پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ روداوەکە کردوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ تۆمەتبارەکە بەردەوامە.



