وەزارەتی دارایی عیراق بڕیاریدا سبەینێ موچەی مانگی یەك بۆ موچەخۆرانی هەرێم خەرج بكات.

پەیامنێری كوردسات نیوز لە بەغدادەوە رایگەیاند، دوای كۆتاییهاتنی كۆبونەوەی نێوان هەردوو وەفدی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عیراق، تەیف سامی وەزیری دارایی بڕیاریداوە سبەینێ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی یەك خەرج بكات.

كۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەفدی هەرێم و بەغداد ماوەی دوو رۆژ بوو لە بەغداد بەردەوام بوو، لەكۆبونەوەكەدا تیمی تەكنیكی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عیراق تێبینییەكانی وەزارەتی دارایی عیراقیان لەسەر لیستی موچە و خانەنشینی جێبەجێ كرد.