ئەگەر هیچ کێشەیەک لە لیستی موچەی مانگی یەک نەبێت تەیف سامی بڕیار لەسەر خەرجکردنی دەدات
محەمەد رزگار
١ی شوباتی ٢٠٢٥
وەزیری دارایی عیراق، لەگەڵ وەفدی باڵای هەرێم چاوەڕێی چاککردنی لیستی موچە دەکات، هەر ئەمڕۆش ئەگەرهیچ کێشەیەکی تێدا نەبێت، بڕیار لەسەر خەرجکردنی دەدات.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق، لەگەڵ وەفدی باڵای هەرێم چاوەڕێی چاککردنی لسیتی موچە دەکات، ئەگەر تیمی هونەری هاوبەشی هەردولا کارەکانیان تەواو بکەن، هیچ کێشەیەکی دیکە لە لیستەکانی موچە نەبێت، تەیف سامی بڕیار لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
وتیشی: بەتەواوبوونی لیستی موچەی مانگی یەک بەبێ کێشە، دەبێتە بناغەی سەرەکی بۆ لیستی موچەی مانگەکانی داهاتوو.
جێگەی ئاماژەیە ، لە سەعات هەشتی بەیانییەوە هەردوو تیمی هونەری دارایی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ کارەکانیان دەستپێکردوە بۆ رێکخستنەوەی لیستەکانی موچە و تا ئێستاش بەردەوامن.