تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی دوێنێ شەوی سلێمانی دەستگیرکرا
١ی شوباتی ٢٠٢٥
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند؛ ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە دوێنێ شەو لە گەڕەکی کانی با لە سلێمانی گەنجێکی بە چەقۆ کوشتبو.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: "شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كانی با لەشاری سلێمانی لە ڕوداوێكدا گەنجێك بە چەقۆ كوژرا و لە پاش شەش کاتژمێر لە هەڵهاتنی تۆمەتبار، دەستگیر کرا"
ئاماژەشی بەوەداوە: تۆمەتبار ( ل،ت،ح ) دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.