خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵانە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج پێشوازی لە کاندیدان و براوەکانی دەکات و بۆ ئەمساڵ 2025یش دوو کەسایەتی کورد، ئیلهام ئەحمەد و شێروان شێروانی کاندیدن بۆ ئەو خەڵاتە.

شێروان شێروانی یەکێک لە زیندانیانی بادینانە و ئیلهام ئەحمەدیش بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریایەوهەردوکیان کاندیدن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ.

لە ساڵی 1901ـەوە کە خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی دابەش دەکرێت، تاوەکو ئێستا 103 کەس و 27 دامەزراوە ئەو خەڵاتەیان وەرگرتووە و دووجار خەڵاتەکە بە هاوبەشی دراوە بە سێ کەس. 18 ژن لەنێو براوەکانی خەڵاتەکەدان.

 رۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی 2020، رۆژنامەنووس، شێروان شێروانی لە دهۆک دەستگیرکرا و تا ئێستاش لە زینداندایە.

 لە ساڵانی رابردوشدا ژنە چالاکوان و زیندانی سیاسی کورد، نێرگز محەمەدی بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.