وەفدێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ رێکخستنەوە و دانانی لیستی کۆتایی تایبەت بە موچە دەچێتە بەغداد
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، ئەمشەو وەفدێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم دەگاتە بەغداد و سبەی سەعات 8ـی بەیانی لەگەڵ تەکنیکی دارایی عیراق دەستدەکەن بە کارەکانیان بۆ رێکخستنەوە و دانانی لیستی کۆتایی تایبەت بە موچەی موچەخۆرانی هەرێم.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان وەفدی هەرێم و حکومەتی عیراق، وەزیری دارایی عیراق پێی راگەیاندوون کە سبەینێ ناتوانێت ئامادەی کۆبونەوەکان بێت و ئەوەشی وتووە، ئەگەر گرفتەکانی ناو لیستی موچە لەسەر ئەو بنەمایانەی کە داوای کردوە چارەسەرکران، بۆ رۆژی یەکشەممە جارێکی تر کۆدەبنەوە.
وتیشی، ئەگەر تەیف سامی لە کۆبونەوەی داهاتودا هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستی موچە نەبوو، بە ئەگەرێکی زۆرەوە رۆژی یەکشەممە تەمویلی موچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت.



