حاجی مەسیفی سکرتێری ئەنجومەنی پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە‌ ساڵیادی کارەساتی یەکی شوباتدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لەیادی ئەو رۆژە ماتەمینەدا دەبێت ھەموو لایەک تێ بگەین کە دوژمنان ھیچ جیاکاریەک لەنێوانمان ناکەن".

دەقی پەیامەکە..

لە‌ ساڵیادی كارە‌ساتە پر خوێناویەکەی یەکی شوبات سەری رێز و نەوازش بۆ تەواوی شەھیدەکان و خانەوادەکانیان دادەنەوێنین.

کارەساتی یەکی شوبات بە ھەمووانی گوت و ئاگاداری کردینەوە کورد لای ئەوان ھەر کوردە و ھیچ جیاوازیەکی نییە لە رەنگ و بیرکردنەوەیان.

بیست ساڵ پێش ئەمڕۆ تاریک پەرستان لە ھەولێر لە دوو تەقینەوەی جیادا، بەڵام ھەردووکیان دەرھەق بە کورد ئەنجامدا کە بووە ھۆی شەھیدبوونی چەندین سەرکردە و کادیری رێبازی کوردایەتی و بریندار بوونی چەندانی تر.

لەیادی ئەو رۆژە ماتەمینەدا دەبێت ھەموو لایەک تێبگەین کە دوژمنان ھیچ جیاکاریەک لەنێوانمان ناکەن.

دەبا ئێمەش بە ھەموو لایەکمان خۆمان رێکبخەینەوە و یەکگرتووبین بۆ ئەوەی دوژمن و نەیارەکانمان نەتوانن جارێکی تر دەستمان بۆ درێژبکەن.

سڵاو و درود بۆ گۆڕی شەھیدان بە گشتی و شەھیدانی یەکی شوبات بە تایبەتی

حاجی مەسیفی

سکرتێری ئەنجومەنی پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان