عیرفان عەلی عەبدولعەزیز سەردانی ئەنکەرەی كرد
سام
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان سەردانی ئەنکەرەی كرد و لەگەڵ یاریدەدەرەكەی هاكان فیدان كۆبووەوە.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە، وەفدێكی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی عیرفان عەلی عەبدولعەزیزی رابەری بزوتنەوەكە سەردانی ئەنکەرەیان كرد و لەگەڵ نوح یەڵماز یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی توركیا كۆبوونەوە.
لەم مانگەدا ئەمە پێنجەم كەسایەتی كوردە سەردانی توركیا دەكەن، پێشتر مەسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و مەنسور بارزانی فەرماندەی هێزی تایبەت و گوڵان، بە نۆرە بانگێشتی توركیا كران.
ئەو سەردانانە هاوكاتە لەگەڵ كردنەوەی بنكە و بارەگای نوێی توركیا لە بادینان و درێژكردنەوەی گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بۆردومانكردنی باشوور و رۆژئاوای كوردستان، لە دوایین هێرشی توركیاش كە رۆژی دووشەممەی رابردوو بۆ سەر ئاكرێ و چوارقوڕنە ئەنجامیدا، بەهۆیەوە شەش هاووڵاتی هەرێمی كوردستان شەهید بوون.

