كۆمیسیۆن ئەنجامدانی كۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕانی هەڵوەشاندەوە
ئاکام
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامدانی كۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان.
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە نوسراوێكدا كە 29ی ئەم مانگە دەرچووە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی كۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان كە بڕیاربوو لە 25ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
لە رۆژی 28ی 9ی 2024، لە رێوەڕەسمێكدا لە سلێمانی دانا ئەحمەد مەجید بە وەكالەت بە رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا و عومەری سەید عەلی تەواوی دەسەڵاتەكانی رادەستی رێكخەری گشتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان كرد و بەهۆیەوە بزوتنەوەكە بوو بە دوو بەرەوە.
