دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر ئومێد بەرۆشکیدا سەپاند
هەساو ئەمیر
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر ئومێد بەرۆشكی رۆژنامەنووسدا سەپاند و پەیامنێری کوردسات نیوزیش باسی لەوەکرد، سزاکەی بەهۆی پۆستێکی فەیسبووکەوە بووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ چوارەم دانیشتنی دادگا بوو کە لەسەر ئەو سکاڵایە بەڕێوەچووە.
پێش چوونە ناو هۆڵی دادگاش ئومێد بەرۆشکی رایگەیاندبوو، ئەگەر سزای بۆ دەرنەچێت و زیندانی نەکرێت، کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی دەبێت، بەڵام سزای زیناندیکردنی بۆ دەرکرا.
ئومێد بەرۆشكی پێشتر لەرێگای پۆستێکەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک وتبووی، هاوڕێیەکی لە زیندانی چاکسازی گەورانی دهۆکدا دیار نەماوە و چۆن دەکرێت کەسێک لە چاکسازی گەوراندا دیار نەمێنێت و ون ببێت.
لەرابردووشدا لەسەر هەشت سکاڵا ئومێد بەرۆشكی 14 جار دادگایی کراوە و حەوت سکاڵایان یەکلا بووەتەوە.