کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاندووە و بەپێی پێشبینییەکان، کەشوهەوا جێگیر دەبێت.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ئێوارەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 18 پلەى سیلیزى

سلێمانی:  16پلەى سیلیزى

دهۆک: 17 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 15  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5  پلەى سیلیزى

سۆران: 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى