فازڵ نەبی: لەبارەی موچەوە نییەتی بەغداد بەرانبەر هەرێم پاک نییە
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
کێشەکانی نێوان هەرێم بەغدا سەبارەت بە پرسی مووچە تاوەکو ئێستا چارەسەر نەرکراوە و بریکاری پێشووتری وەزارتی دارایی عیراقیش دەڵیت: خەریکە موچەی ساڵی 2025ی فەرمانبەرانی هەرێم کێشەی بۆ دروست دەکرێت.
فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی ئابووری کوردسات نیوز رایگەیاند: چارەنووسی موچەی فەرمانبەرن پەیوەستە بە سەردانی وەفدەکەی هەرێم کە بڕیارە سەردانی بەغداد بکەن، جەختیشیکردەوە؛ نابێت هەرێم لەسەر پرسی موچە و بودجە هیچ بیانوویەک بۆ عیراق بهێڵێتەوە.
فازیل نەبی وتیشی: وەفدی سیاسی باڵای هەرێم بۆ پرسی موچە سەردانی بەغداد نەکات، کێشەکان چارەسەر نابن.
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد: یاسای بودجەی عیراق کێشەیە بۆ هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەو وەفدەی کە سەردانی بەغداد دەکات، پێویستە خوێندنەوەی وردی بۆ پرسە داراییەکان لە عیراق هەبێت.