مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال"حیکمەت هیندی"یان بەسەرکردەوە
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە سلێمانی سەردانی تێکۆشەری دێرین و هونەرمەندی دیاری کورد، مامۆستا حیکمەت محەمەد سوبحان خان ناسراو بە( حیکمەت هیندی) یانکرد .
لەو سەردانەی ئەمڕۆ چوارشەممە 29-1-2024دا مەکتەبی سکرتارییەت پێزانینیان دەربڕی بۆ کۆشش و رۆڵی مامۆستا حیکمەت هیندی لە خزمەتکردنی بە هونەری گەلەکەی، وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکان، ئاماژەیان بەوەدا مایەی شانازیمانە و بەڕێزەوە لەخزمەتەکانی دەڕوانین و بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنننەوە .
هەر لەو بەسەرکردنەوەیەدا چەپکە گوڵی رێز و وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ؛ هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان پێشکەش بە هونەرمەند کرد و هیوای تەمەن درێژییان بۆ خواست .
لەبەرامبەردا مامۆستا حیکمەت هیندی سوپاسی مەکتەبی سکرتارییەتی کرد بۆ بەسەرکردنەوەکەیان و وتی:شان بە شانی کارە هونەرییەکانم لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەناو رایەڵەو ئۆرگانەکانی رێخراوەیی حیزبەکەم درێژە بە خزمەت ئەدەم و هەتا تەمەن رێشبدات لە خزمەتکردنی هونەری کوردی بەردەوام دەبم .




