وشکەسەرما بەردەوام دەبێت؛ پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ و سبەی چین؟
هەساو ئەمیر
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ماوەی چەند رۆژێکە سەرمایەکی وشک ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە؛ کەشناسیی هەرێمیش پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکان، وەکەسەرما بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى