ئەمڕۆ کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی لەم شەقامانەی هەولێر دەکەونە کار
هەساو ئەمیر
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، لەمڕۆ چوارشەممەوە، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی لە 15 چوارڕیانی هەولێر بەشێوەی تاقیکردنەوە دەکەونە کار و لە 7ی مانگی داهاتووشەوە سەرپێچی تۆمار دەکەن.
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، لەمڕۆ چوارشەممەوە، کامێراکان لە 15 چوارڕیانی هەولێر دەکەونە کار و سەرەتا بۆماوەی 10 رۆژ بەشێوەی تاقیکردنەوە کاریان پێدەکرێت، دواتریش لە 7ی مانگی داهاتوو، دوای 12ی شەو، کامێراکان سەرپێچی تۆمار دەکەن.
هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت، کامێراکان چوار جۆری سەرپێچی تۆمار دەکەن و داواش لە شۆفێران دەکەن، پابەندی رێنماییەکان بن، بۆ ئەوەی سزای پێبژاردنیان بۆ نەیەتەوە.
ئەو سەرێچیانەی کامێراکان تۆماری دەکەن:
-نەوەستان لە گڵۆپی سووری ترافیک لایت .
-لێخورین بە خێرای زیاتر لەو خێرایەی کە رێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت لەو کاتەی گڵوپی ترافیک لایت سەوزە.
-زیاتر هاتنە پێش و تێپەڕاندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتەی کە گڵوپی ترافیک لایت سوورە .
-ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە رێڕەوی کراوەی سوڕانەوەی دەستەڕاستی ترافیک لایتەکان دەوەستن.
لیستی ئەو 15 چوارڕیانەی کامێراکانی لێدەکەونە کار:
