توركیا لە دوو رۆژدا 18 هاووڵاتی مەدەنی لە رۆژئاوای كوردستان شەهید كردووە
زاهیر
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
لە دوو رۆژی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی باكوری سوریا 48 هاووڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربون هەسەدەش رایدەگەیەنێت بێدەنگیی نێودەوڵەتی لە ئاست تاوانەكانی توركیا مایەی شەرمەزارییە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە بڵاوی كردوەتەوە، تەنها لە دوو رۆژی هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان و تۆپبارانەكانی توركیادا، ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییانی مەدەنیی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهید و برینداربوون.
تۆپبارانەكانی 27ی مانگی توركیا بۆسەر گوندەكانی رۆژهەڵاتی شارۆچكەی عەین عیسا چوار شەهیدی لێكەوتوەتەوە كە دوانیان منداڵ بوون.
توركیا رۆژی سێشەممە 28ی مانگیش تۆپبارانی گوندەكانی هەرەمل و زیرگانی لە كانتۆنی جزیرە لە رۆژئاوای كوردستان كرد و بەهۆیەوە منداڵێك و دوو كەس شەهیدبوون و 9 كەسی دیكەش برینداربوون.
سەرەڕای ئەو تۆپبارانانە، فرۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا ناو بازاڕی شارۆچكەی سرین-یان بۆردومان كرد و 12 شەهید و 20 برینداری لێكەوتەوە.
هەسەدە بە راگەیەنراوێك جەختی لەوەكردوەتەوە كە تاوان و كۆمەڵكوژیی هاووڵاتیان لەلایەن توركیا بە وێنە تۆمار كراون و بێدەنگیی نێودەوڵەتیش لە ئاستی تاوانەكانی توركیا مایەی شەرمەزارییە.