هاتوچۆی هەولێر لە 15 ترافیک لایت کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی دەخاتەکار
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ترافیکلایتی 15 چوار ریان کامێرای چاودێری دەخرێتە کار و سەرپێچی تۆمار دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەعات 12ـی ئەمشەوەوە 15 کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی دەخرێنە کار، کە چەندین سەرپێچی تۆماردەکەن لەوانە، "نەوەستان لە گلۆپی سوری ترافیک لایت، لێخورین بە خێرای زیاتر لەو خێرایەی کە رێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لەوکاتەی گلوپی ترافیک لایت سەوزە. "
ئاماژەی بەوەشکرد، کامێرەکان بۆماوەی 10 رۆژ بەشێوەی تاقیکردنەوە(تێست) کاردەکەن و لە ڕۆژی 7-2-2025ەوە سەرپێچی تۆماردەکەن و دەچنە سیستمی سزادانی هاتوچۆ.