بڕیارە سبەینێ پێنجەمین كۆبونەوەی لیژنەی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لە هەولێر بەڕێوەبچێت، بۆ ئامادەكردنی رەشنووسێك تایبەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایگەیاند، لیژنەی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لە رەشنووسەكەدا، ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی هەردوو حزب و كاری پێكەوەییان لە حكومەتی داهاتووی هەرێم ئامادە دەكەن.

وتەبێژی یەكێتی ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئامادەكردنی رەشنووسەكە، وەفدی باڵای هەردوو حزب كۆدەبنەوە بۆ رێككەوتن لەسەر رەشنووسەكە.