کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی پێشبینییەکان، کەش جێگیر دەبێت.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئەوەش هاتووە، سبەی چوارشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 18 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى

دهۆک: 18 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 18  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1  پلەى سیلیزى

سۆران: 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى