بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێک لە رانیە کرایە ئامانج و چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: لە سنوری رانیە ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج و لە بۆردومانەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.

ئاشکراشیکرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر لەسەر رێگای سەرەکی گوندی گردجان لە ئیدارەی راپەڕین کراوەتە ئامانج.

رێکخراوی CPTی نێودەوڵەتیش رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن تورکیاوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە.

جێگەی ئاماژەیە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە لە سنووری ناحیەی دینارتە، دوو هاووڵاتی شەهیدبوون