یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ یەکەمین جار دبلۆمی کاری حزبی رادەگەیەنێت
سام
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەڵبەندی دیراساتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک یەکەمین لایەن لە هەرێم دبلۆمی کاری حزبی رادەگەینێت کە ماوەی نۆ مانگ دەخایەنێت و بەشداربووان دەبێت لانی کەم بڕوانامەی 12ـی ئامادەییان هەبێت.
لەبەر رۆشنایی بڕیارەکانی یەکەمین دیدار و راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ گەشەپێدان و پەروەردەکردنی کادیری گەنج و بەتوانا، مەڵبەندی دیراساتی یەکێتی ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدان، بۆ یەکەمین جار دبلۆمی کاری حزبی DPA، جێبەجی دەکات کە تیایدا گەنجان و لاوانی یەکێتی لە پرۆسەیەکی درێژخایەنی پەروەردە و خوێندندا کە ماوەی نۆ مانگ بەردەوام دەبێت.
لە پرۆسەکەدا بەشێوازی کارکردنی ئەکادیمی و مۆدێرنی حزبی، رێکخراوەیی، ئەدەبیاتی فیکری و سیاسی سەرۆک مام جەلال و مێژووی یەکێتی و زۆر بابەتی هاوچەرخی دیکە ئاشنا دەکرێن.
لە پرۆسەی خوێندنەکەدا چەندین بابەتی گرنگ بۆ سەرکەوتنی کاری حزبی و کۆمەڵگەیی و دیموکراسی کە بۆ ئەمڕۆ پیویستن دەوترێنەوە، هەروەها کادیرە سەرکەوتووەکانی ئەم پرۆسەیە دوای دەرچونیان، پێگەی حزبی شایستەیان لە ئۆرگانە جیا جیاکانی یەکێتی پێ دەبەخشرێت.
بەشداریکرد چەند مەرجێکی هەیە، یەکێک لە مەرجەکان دەبێت ئەندامی خول تەمەنی لە نێوان 18 بۆ 28 ساڵ بێت، هەروەها لانی کەم دەبێت هەڵگری بڕوانامەی 12ـی ئامادەیی بێت، مەرجێکی دیکە ئەوەیە کە دەبێت یەکێتی بێت و باوەڕی بە بەرنامە و کەر لە نێو ئۆرگانەکانی یەکێتی دا هەبێت.



