پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە لە سنووری ناحیەی دینارتە، دوو هاووڵاتی شەهیدبوون، کە هاوسەری یەکترن.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دەڤەری زێباری، دوو هاووڵاتی لە گوندی بامشمش لە سنووری ناحیەی دینارتە لە قەزای ئاكرێ‌ شەهیدبوون.

باسی لەوەشکرد، ئەو دوو کەسە ژن و پیاوێك بوون و هاوسەری یەكترن.

وتیشی، ئەو دوو هاوسەرەی شەهیدبوون پیاوەكە ناوی جەعفەر جەلال تەمەنی 58 ساڵە و ژنەكەش ناوی تینێ‌ محەمەد تەمەنی 48 ساڵە.