هاتوچۆی هەرێم خولی پێگەیاندنی مامۆستا و راهێنەری شۆفێری دەکاتەوە
هەساو ئەمیر
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
هاتوچۆی هەرێم خولی پێگەیاندنی مامۆستا و راهێنەری شۆفێری دەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش فۆڕمی بڵاوکردووەتەوە.
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، بەپێی رێنمایی ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠٢٤ی وەزارەتی ناوخۆ، ناوەندی تۆتاڵ بۆ راهێنان و پەرەپێدان و هەڵسەنگاندنی هاتوچۆ، لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم، خولی پێگەیاندنی مامۆستا و راهێنەری شۆفێری دەکاتەوە.
ئەوەش هاتووە، لە خولەکەدا سیستم و پڕۆگرامی نوێ بەکاردەهێنرێت.
هاتوچۆ ئەوەشی خستووەتە روو، هەرکەس ئارەزومەندە بەشداری خولەکە بکات، دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات.



