دەم پارتی: ئێستاش كەسانێك هەن ناتوانن سەركەوتنی كۆبانێ قبوڵ بكەن
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
دەم پارتی لە دەیەمین ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رزگارکردنی کۆبانێ لە دەستی داعش وەک لەدایکبونەوە ناودەبات.
دەستەی كارگێڕی ناوەندیی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان "دەم پارتی" لە راگەیەندراوەکەدا کە بەبۆنەی 10هەمین ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە: لەكاتێدا داعش بە هەندێك لە هێزە جیهانی و ناوچەییەكان بەهێزكرابوو و خاكی رۆژئاوای كوردستانیان داگیركردبوو، بە دڕندەیی و بەبێ بەرگری هەموو شوێنێكی داگیر دەكرد، دەوڵەتانیش نەیانتوانی لە دژی بوەستن، بەڵام لە كۆبانێ و لە رۆژئاوای كوردستان شكستی پێهێنرا.
لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئێستاش كەسانێك هەن ناتوانن ئەو سەركەوتنە قبوڵ بكەن و هەوڵدەدەن درێژە بەو كارانە بدەن كە داعش نەیتوانی بەدەستیان بهێنێت، هێرشەكانی سەر بەنداوی تشرین و لەوێشەوە بەرەو كۆبانی درێژەپێدەری پەلامارەكانی داعشە.
دەمپارتی باس لەوەش دەکات: ساڵیادی سەركەوتنی كۆبانی بەرانبەر تیرۆریستانی داعش، رۆژی لەدایكبوون و سەرەتایەکی نوێ بوو.



