وەزارەتی پەروەردە سیستمێکی نوێی نمرە وەرگرتنەوە لە خوێندنگە حکومییەکان کارادەکات
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، بۆ لەمەودوا خوێندکاران و بەخێوکاران دەتوانن نمرەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئی - هەڵسەنگاندن) وەربگرنەوە و پەڵپی لێبگرن.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە: "یەک ملیۆن و 763 هەزار و 672 خوێندکار لە ٦٩٣٥ ناوەندی خوێندنی حکومی دەتوانن نمرەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی وەربگرنەوە" و ئەمەش بۆ یەکەم جارە لە خوێندنگە حکومییەکان بەکاردێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ئێستاوە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئی - هەڵسەنگاندن) ـەوە لە هەموو خوێندنگە و پەیمانگە حکومییەکان خوێندکاران و خێزانەکانیان دەتوانن نمرەکان ببینن کە ئەنجامی بەرایین (واتا شیاوی وردبینی و پەڵپ گرتنن تا ببێتە ئەنجامی کۆتایی) و پاش RUN کردنی کۆتایی سیستمی ئی - پەروەردە دەبێتە ئەنجامی کۆتایی".
بارکۆدی ئەپڵیکەیشنی (ئی - هەڵسەنگاندن)



