شاخەوانیکی کورد سەرکەوتنی بۆ بەرزترین لوتکەی جۆرجیا دەکاتە دیاری بۆ رۆحی سەرۆک مام جەلال
سام
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
شاخەوانێکی خەڵکی کرماشان لە بەرنامەیەکی سێ رۆژەدا بە سەر چیای کازبەک لە وڵاتی جۆرجیادا سەرکەوت.
رۆژی هەینی 24 ی 1ـی 2025، رەزا رەحمەتیان لە گەڵ دوو شاخەوانی ئێرانی، پاش سێ رۆژ هەوڵدان، بە سەر چیای 5047 مەتریی کازبەک لە وڵاتی جۆرجیادا سەرکەوت.
سەرکەوتن بە سەر چیای کازبەک کە بە ئێڤێرێستی بچووک ناسراوە، بە یەکێک لە سەختترین سەرکەوتنەکانی زستانە دادەنرێت و تا ئێستا پێنج کەسی ئێرانی بە سەر ئەو شاخەدا سەرکەوتنیان بە دەست هێناوە.
رەزا رەحمەتیان هەوروەها هاوینی رابردوو سەرکەوتنی خۆیی بۆ سەر لوتکەی مۆنبلان، وەک بەرزترین شاخ و لوتکەی ئەورووپا، پێشکەش بە رۆحی مام جەلال کردبوو.
بە هۆی سەرمای زۆر و بارودۆخی سەختی ناوچەکە، سەرکەوتنی زستانە بۆ سەر ئەم شاخ و لوتکەیە بە یەکێک لە سەختترین سەرکەوتنەکان دادەنرێت.
لوتکەی کازبەک لە وڵاتی جۆرجیا دەکەوێتە زنجیرە چیای قەفقازی گەورە، درێژییەکەی 1200 کیلۆمەتر و لە سێ بەش پێکدێت، بەشی رۆژئاوا لە دەریای رەشەوە تا ئێلبروس، بەشی ناوەڕاست لە ئێلبروسەوە تا لوتکەی کازبەک و بەشی رۆژئاوا لە کازبەکەوە تا لوتکەی شا داخ لە وڵاتی ئازەربایجان و لە کۆتاییدا درێژ دەبێتەوە بۆ دەریای خەزەر.



