لەدوای بڕیاری خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێم، لە زۆرینەی دامەزراوەكانی حكومەت ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران خانەنشین دەبن، تەنها لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیش 647 فەرمانبەر خانەنشین دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەنوەر حمە سعید بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرەكانی كارەبا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كۆبوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆكراوە لەسەر هەڵسەنگاندنی كاروبارەكان، پلانی كاركردنی ئەمساڵ، پرۆژەی روناكی و كۆكردنەوەی قەرزی كارەبا و زیادكردنی داهات و چارەسەركردنی كێشەی خانەنشینبوونی فەرمانبەران و چۆنیەتی پڕكردنەوەی میلاكەكانیانیشیان تاوتوێكردووە.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای گشتی كارەبای سلێمانی ئاشکراشیکرد، بە پێی ئامارەكان 647 فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتییەکەدا خانەنشین دەبن.