مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەنجامی كۆبونەوەكانی پێكهێنانی حكومەتی تاوتوێکرد
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوەوە و چەند تەوەرێكی گرنگ لەسەر كۆبونەوەكانی پێكهێنانی حكومەت تاوتوێ كراون.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە كۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستاندا كە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، بابەتی كۆبونەوەكانی رابردووی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت تاوتوێكراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات كۆبونەوەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە عیراق و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادیش گفتوگۆیان لەسەر كراوە.