كەشناسی هەرێم: لە دوانیوەڕۆوە بارانبارین دەستپێدەكات و لە شەودا رێژەی بارانبارین زیاد دەكات
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت لە دوانیوەڕۆوە بارانبارین بەشێوەی نمەباران دەستپێبكات و لە كاتەكانی شەودا بارانبارینەكە زیاد دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە دوای نیوەرۆوە بارانبارین بە شێوەی نمەباران دەستپێدەكات لە كاتەكانی شەودا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم لە گەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان.
راشیگەیاندوە، رۆژی یەكشەممەش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەكاتەكانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم پاشان ئاسمان دەگۆڕێت نیمچە هەور و شەپۆلەكە كۆتایی دێت.