ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانتار و وەزیرانی كورد لە عیراق كۆدەبێتەوە
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانتار و وەزیرانی كورد لە عیراق كۆدەبێتەوە لەبارەی موچە و شایستە داراییەكانی هەرێم لە بودجەی گشتی عیراقدا.
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغداد بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، رۆژی شەممە لە هەولێر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبونەوەیەكی نائاسایی لەگەڵ پەرلەمانتار و وەزیرانی كورد لە عیراق ئەنجامدەدات بۆ تاوتوێكردنی پرسی موچە و شایستە داراییەكانی هەرێم لە بودجەی گشتی عیراقدا.
وتیشی، كێشەی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد، تەوەرێكی سەرەكی گفتوگۆكان دەبن و وەزیری دارایی هەرێمیش راپۆڕتێك لەسەر پابەندییەكانی وەزارەتەكی بەرامبەر عیراق تایبەت بە لیستی موچە و تەرازوی پێداچونەوە دەخاتەڕوو.