بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەهۆی کۆچیدوایی شێخ کامیل شێخ مەحمود شێخ عارف هەشەزینی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات و دەڵێت، "‎لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت".

دەقی پرسەنامەکە...

‎بەڕێزان بنەماڵەی تێکۆشەر و سەربەرزی شێخانی هەشەزینی بەرزنجی

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (شێخ کامیل شێخ مەحمود شێخ عارف هەشەزینی) تێكۆشەری دێرین و كەسایەتیی دیاری ناوچەی سەنگاومان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەتان و خزمانی هەشەزینی دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.

‎لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان