بومەلەرزەیەكی بەهێز لە سلێمانی رویدا و بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانیش دەڵێت، بومەلەزەكە 3.2 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات 2 و 39 دەقیقەی پاش نیوەڕۆ بەكاتی هەرێم، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.2 پلە بە پێوەری رێختەر لە سلێمانی رویدا و لە هەندێك ناوچەی دەوروبەریشی هەستی پێكراوە.

وتیشی، بومەلەزەكە بە قوڵایی 12 كیلۆمەتر بووە و ناوەندەكەشی گوندی پوشێن بووە لە سنوری بەرزنجە.