واشنتۆن پۆست: ئەمریکا 40هەزار بۆمب بە ئیسرائیل دەفرۆشێت
بڵند
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ فرۆشتنی گەورەترین پاکێجی تەقەمەنی بە ئیسرائیل کە زیاتر لە 40 هەزار بۆمبە.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەسەر زاری لێپرسراوێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئامادەکاری دەکات بۆ فرۆشتنی 40 هەزار بۆمبی دوو هەزار پاوەندی بە ئیسرائیل، کە بەهاکەی دەگاتە 2.8 میلیارد دۆلار.
بەپێی راپۆرتەکە، ئەمە گەورەترین پڕۆسەی فرۆشتنی سەربەخۆ و یەکجارەکیی ئەم جۆرە تەقەمەنییانەیە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئیسرائیل لە ساڵانی رابردودا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی واشنتۆن پۆست، ئەم پاکێجە سەربازییە 2.8 میلیارد دۆلارییە پێکهاتووە؛ لە 20 هەزار بۆمبی جۆری (MK-84) و هەزار بۆمبی جۆری (BLU-117) و هەروەها 20 هەزار کڵاوەی بۆمبی وێرانکەری سەنگەر شکێن.


