لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی ٢٤ سەعات کراوەدەبن
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەدەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر ٢٤ سەعات کراوەدەبن.
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە هاووڵاتیانی دەکەن لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە ١٢٢ بکەن.



