حکومەتی عێراق دڵنیایی دەدات لە بەردەوامی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم
کوردسات نیوز
١٣ی ئازاری ٢٠٢٤
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی رەسمی ھەواڵەکانی عێراقی رایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عێراق پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازار و بە ھەماھەنگیش لەگەڵ وەزارەتی دارایی ھەرێم پەلە دەکرێت لە پرۆسەی تەواوکردنی رێکارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچە لە بانکە باوەڕپێکراوەکان.
وتیشی، ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و سەرجەم ئەو دەنگۆ و زانیارییانەش کە باس لەوە دەکەن ناردنی پارە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رادەگیرێت، دوورن لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکیان نییە.



