سۆران عومەر: تائێستا ھەرێم ھیچ ھەنگاوێکی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی نەناوە
کوردسات نیوز
١١ی ئازاری ٢٠٢٤
سۆران عومەرئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، پێویستە ھەرێم بەڕەسمی پابەندیی خۆی بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی رابگەیەنێت بۆ جێگیرکردنی مووچە لە رێگەی بانکە فیدراڵییە حکومییەکان، بۆ ئەوەش کات بەفیڕۆدان لە زیانی خەڵکی کوردستانە، کردنەوەی ھەژماری بانکی لەڕێگەی بانکە فیدراڵیەکانەوە کاتی پێویستە.
دەشڵێت، داواکردنی مووچەی مانگی ئادار لەرێگەی ھەژماری بانکی، بۆ ئەوەیە وەزارەتی دارایی ھەرێم بێتە بەغداد بۆ لێکگەشتن و رێککەوتن لەسەر ئەو بابەتە.
سۆران عومەر ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ٢٠ رۆژ تێدەپەڕێت بەسەر بڕیارەکەدا ھێشتا حکومەتی ھەرێم ھیچ ھەنگاوێکی نەناوە ئەوەش ئاماژەی باش نابەخشێت، ئەو بێدەنگیە وادەکات ناردنی مووچە بوەستێت، ناکرێت پێداگریش لەسەر "ھەژماری من" و بێدەنگی حکومەتی ھەرێم ببێتە ھۆی نەناردنی مووچە.