یەکێتی بەدواداچوون بۆ ئازادکردنی چالاکوانە دەستگیرکراوەکەی گەڕەکی عەرەفە دەکات
کوردسات نیوز
٩ی ئازاری ٢٠٢٤
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردساتن بەدواداچوون بۆ ئازادکردنی چالاکوانە دەستگیراوەکەی گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک دەکات و لێپرسراوانی یەکێتیش لە کەرکوک دەڵێن، لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری دەستگیرکردنەکەی دەکەن.
رەوەند مەلا مەحمود، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتی، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەدواداچوون بۆ دۆسییەی دەستگیرکردنی فەرھاد باییز چالاکوانی مەدەنی و نوێنەری دانیشتووانی گەڕەکی عەرەفە دەکەن بە مەبەستی ئازادکردنی.



